لەوانەیە بپرسیت كە كامیان زیاتر بۆ تەندروستی سوودبەخشن، سەوزەی تازە Fresh vegetables یان سەوزەی فریزكراو Frozen vegetables؟ لەلێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە سەوزەری فریزكراو بەمەرجێك لەماوەی چەند كاتژمێرێك لەلێكردنەوەیان فریز بكرێن لەوانەیە كە ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆبگرێت كە زیاتر بن لەو سەوزە تازەیەی كە چەند هەفتەیەكی بەسەردا تێپەڕبووە. بەپێی نوێترین زانیاری، سەوزەكان نزیكەی 50%ی بەهای خۆراكی لەدەست دەدەن ئەگەر لەپاش لێكردنەوەیان تەنیا بۆ ماوەی 1-2 ڕۆژ لەپلەی گەرمی ژووردا بمێننەوە، یان بۆ ماوەی 1-2 هەفتە لەناو سەلاجەدا. بەهەر شێوەیەك بێت هێشتا سەوزەكان هەتا بەنیوەی بەهای خۆراكیش بێت هەر لەو خۆراكانەن كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە، چونكە ماددەی گرنگ لەخۆدەگرن لەڕیشاڵ، ماددە دژەئۆكسانەكان Anti-oxidants، كانزایەكان، ڤیتامینەكان بەتایبەتی ڤیتامین E و K كە خۆڕاگرن لەپاش خەزنكرنیش. بەهەرحاڵ، ئەگەر بتەوێ كە سەوزەكان بۆ ماوەیەكی زۆر خەزن بكەیت، ئەوا فریزكردن باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی بەهای خۆراكی.