گرنگی بەكارهێنانی داو بۆ پاككردنەوەی ددانەكان

گرنگی بەكارهێنانی داو بۆ پاككردنەوەی ددانەكان
شووشتنی ددانەكان زۆر پێویستە بۆ پاراستنیان لەكلۆربوون، ڕۆژانە بەلای كەم دوو جار دەبێ ددانەكان بەفڵچە و مەعجوون بشۆرێن. زۆر كەس وا بیردەكەنەوە كە ناو دەم هیچ میكرۆبێكی تێدا نییە كەچی لەڕاستیدا ناو دەم پڕە لەمیكرۆب، بەڵام ناوپۆشی دەم دوچاری هەوكردن نابێت، چونكە بەرگری هەیە و هیچ كەلێنێك یان برینێك نییە كە میكرۆب بەناویدا دەربازبێت بۆ ناوپۆشی دەم و هەوكردن پەیدا بكات. پاك ڕانەگرتنی دەم و ددانەكان جگە لەكلۆربوون دەبێتە هۆی نەخۆشی لەپوكدا Gumsكە ئەگەر چارەسەرنەكرێت دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددان و لەدەستدانی ددان ئەمە جگە لەئازار لەپوك یان لەدداندا، سووربوونەوەی پوك، خوێنبەربوون لەپوك، هەڵكشانی پوك، سستبوون یان لەقینی ددانەكان Loose teeth. بەكارهێنانی داو Flossing بۆ پاككردنەوەی كەلێنی ددانەكان زۆر گرنگە بۆ لابردنی پاشماوەی خۆراك و ڕێگرتن لەكلۆربوونی ددانەكان و نەخۆشییەكانی پوك. وا باشە كە لەپاش هەر ژەمێكی خۆراك و لەگەڵ شووشتنی ددانەكان داو بەكاربێنیت. داو بەجووڵەیەكی زگزاك لەنێوان ددانەكان بجووڵێنە، هەرگیز گاز لەداو مەگرە. داو لەسەر یەكە یەكەی ددانەكان بۆ سەرەوە و بۆ خوارەوە بجووڵێنە بەفشاردان بۆ سەر ڕووی ددانەكان بەشێوەیەك كە هەرگیز فشار نەكەوێتە سەر پوك.
Top