ئایا هێلكە خۆراكێكی تەندروستییانەیە؟

ئایا هێلكە خۆراكێكی تەندروستییانەیە؟
هێلكە Eggs خۆراكێكی تەواوە، تەندروستیانەیە، چونكە گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگی تێدایە وەكو كۆلین Choline، ڤیتامینەكانی A، D، E، K، B9، B12 و كانزاییەكانی ئاسن، كالسیۆم، فۆسفۆر، كەمێك زینك و یۆد. هەروەها هێلكە سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین، یەك هێلكەی مام ناوەندی نزیكەی 7 گرام پرۆتینی تێدایە كە هەرسكردنی ئاسانە. لێكۆڵینەوەكان ئەمەیان ڕوونكردۆتەوە كە خۆراكی دەوڵەمەند بەكۆلیستیرۆل دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل لەخوێندا، زەردێنەی هێلكەش یەكێكە لەو خۆراكانەی كە كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە یەك زەردێنە نزیكەی 200ملگم كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت ئەگەرچی كە نزیكەی 65%ی چەورییەكانی هێلكە لەجۆری چەورییە ناتێرەكانن Unsaturated، هەروەها چەورییە نێوەندەكانیش لەهێلكەدا بەدی ناكرێن كە ڕێژەی كۆلیستیرۆل لەخوێندا بەرزدەكەنەوە. خواردنی یەك هێلكە ڕۆژانە بۆ یەكێك كە خاوەن تەندروستییەكی باش بێت هەرگیز نابێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆلی خوێن بەتایبەتی ئەگەر دووركەوێتەوە لەچەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكان Trans fats.
Top