كە باس لەخۆراكی كەم كاربۆهیدراتی دەكرێت مانای ئەوەی نییە كە هیچ میوە لەخۆ نەگرێت. كلیلەكە لێرەیە كە ئەو جۆرانەی میوە هەڵبژێریت كە بۆ هەرسكردندیان بڕێكی زۆری وزەیان پێویست دەبێت، واتە تۆ بڕێكی زیاتری وزە بۆ كرداری هەرسكردنیان سەرف دەكەیت. ئەم جۆرانەی میوە كە ئەو سیفەتەیان هەیە، بەگشتی ڕێژەیەكی بەرزی ئاو و ڕیشاڵ لەخۆدەگرن و بەمیوە باشەكان Good Fruits ناوزەد دەكرێن، بۆ نموونە سێو، قەیسی، تووتی مۆر Blueberries، ترێ، خۆخ، هەرمێ، فەراولە. هەندێك جۆری میوە كە ڕێژەیەكی بەرزی شەكر و ڕێژەیەكی كەمی ڕیشاڵ لەخۆدەگرن بریتین لە: مۆز، خورما، هەموو جۆرەكانی میوەی وشككراو، هەنجیر، مێوژ، مانگۆ Mangoes، كاڵەك. وا باشترە هەر میوەیەك كە بەتەواوی پێدەگات لەوەرزی خۆیدا بخورێت جا بەتازەیی یان فریزكراو بەمەبەستی ئەوەیە كە سوود لەبەرزترین چێژ و بەهای خۆراكی میوەكان وەربگریت. میوەی وشككراویش بەهای خۆراكی هەیە، بەڵام زۆربەیان ڕێژەیەكی بەرزی شەكر لەخۆ دەگرن یان لەپیشەسازی خۆراكدا بۆ زیادكردنی چێژ شەكری زیادیان تێدەكرێت.