خۆراك بۆ تەندروستی دەم

خۆراك بۆ تەندروستی دەم
لەهەر تەمەنێكدا، بۆ تەندروستییەكی تەواوی دەم و ددانەكان، لایەنی خۆراكی ڕۆڵێكی فەرامۆشنەكراوی هەیە. گەلێك جۆری خۆراك یارمەتی لەش دەدەن بۆ بیناكردنی ئێسك و ماسوڵكەی بەهێز، هەروەها ددان و پوكی دروست. شیر و بەرهەمەكانی ئەلبان كانزای كالسیۆم و ڤیتامینD لەخۆدەگرن كە ڕۆڵیان هەیە بۆ بەهێزكردنی ئێسك و ددانەكان. نان و دانەوێڵە كۆمەڵەی ڤیتامین B دابین دەكەن بۆ گەشە، هەروەها كانزای ئاسن لەخۆدەگرن بۆ دروستبوونی هیمۆگلۆبینی خوێن كە گرنگە بۆ شانەكانی پووك. سەوزە و میوەكان بەگشتی ڤیتامین C و ڤیتامینە گرنگەكانی تر لەخۆدەگرن كە زەروورن بۆ پووكێكی دروست و سەلامەت. گۆشتی بێ چەوری، ماسی، پەڵەوڕ، پاقلەمەنییەكان پرۆتین و كانزای ئاسن دابین دەكەن لەگەڵ كانزای مەگنسیۆم و زینك كە گرنگن بۆ تەندروستی بەگشتی و بۆ ئێسك و ددانەكان بەتایبەتی. هەندێك خۆراكی وەكو گێزەر، سێو، خەیار ڕۆڵیان هەیە بۆ پاككردنەوەی ددانەكان و پاراستنیان لەكلۆربوون. جگە لەمانە، زۆربەی سەوزە و میوەكان ڕێژەیەكی زۆر بەرزی ئاو لەخۆدەگرن، ئەمەش واتە ڕێژەیەكی باش لەدەردانی لیك كە ناوپۆشی دەم لەنەخۆشی دەپارێزێت بەوەی كە بەردەوام ناو دەم و ددانەكان لەپاشماوەی خۆراك و میكرۆب پاك دەكاتەوە.
Top