سەرەتا خۆت لەتیشكی خۆر بپارێزە كە یەكێكە لەهەنگاوە گرنگەكان بۆ بایەخدان بەپێست. بەركەوتن بەتیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی لۆچبوونی پێست، بنتی قاوەیی Age spots كە لەگەڵ بەساڵاچووندا زیاتر بەرجەستە دەبن، هەروەها ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجەی پێست. بۆ خۆپاراستنی تەواو لەتیشكی خۆر: كرێمی سەنسكرین بەكاربێنە كە SPF ـەكەی لە15 كەمتر نەبێت، لەوكاتی كە لەدەرەوەی لەبەر تیشكی خۆر ئەوا پێویستە كە هەر 2 كاتژمێر جارێك سەنسكرین Sunscreen بەكاربێنیت، ئەگەر مەلە بكەیت یان زیاد ئارەقە بكەیت ئەوا پێویستە كە هێشتا زووتر سەنسكرین بەكاربێنیت، شوێنی سێبەر هەڵبژێرە یان دووركەوە لەبەركەوتن بەتیشكی خۆر لەنێوان كاتژمێر 10ی بەیانی تا كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ، جلی وا لەبەربكە كە ڕەنگیان كاڵ بێت و هەموو بەشەكانی لەش داپۆشێت. دووركەوە لەجگەرەكێشان، چونكە جگەرە وا لەپێست دەكات كە پیرتر بێیتە بەر چاو، هەروەها ئەگەری لۆچبوونی پێست زیاتر دەكات، جگەرەكێشان موولوولە خوێنەكان لەچینی سەرەوەی پێست تەسك دەكاتەوە و هاتووچۆی خوێن كەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمتر گەیشتنی ئۆكسجین و ماددە خۆراكییەكان بەپێست. جگە لەمە، جگەرەكێشان ماددەی كۆلاجین Collagen و ئیلاستین Elastin تێكدەدات كە دوو جۆری ڕیشاڵن هێز و سیفەتی لاستیكی پێست دەپارێزن. بەنەرمی مامەڵە لەگەڵ پێستدا بكە و دووركەوە لەبەكارهێنانی سابوونی بەهێز، بەنەرمی ڕیشت بتاشە و كرێم و موسی نوێ تەنیا بەئاراستەی گەشەی مووەكان بەكاربێنە. با خۆراكت تەندروستییانە بێت. بڕێكی زۆری سەوز و میوە بخۆ، هەروەها دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێ چەوری. لەكۆتاییدا، بەدروستی مامەڵە لەگەڵ سترێسدا بكە.