حەبی مەنع بۆ كۆنترۆلكردنی زیپكەی گەنجێتی

حەبی مەنع بۆ كۆنترۆلكردنی زیپكەی گەنجێتی
ئایا دەزانی كە بەكارهێنانی حەبی مەنع Birth control pills ڕۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی دەردانی چەوری لەچەورییە گلاندەكانی پێستدا، زیپكەی گەنجێتی لەئەنجامی قەتیسەبوونی ئەم چەورییە و خانەكانی پێست لەڕەگی مووەكاندا لەگەڵ هەوكردن بەبەكتریا. ئەگەرچی حەبی مەنع بەدەرمانێكی سەلامەت هەژمار دەكرێت، بەڵام هێشتا چەندین زیانی لابەلای هەیە وەكو: سەرئێشە، گۆڕان لەبڕی خوێنی عادەی مانگانەدا، هەستكردن بەناڕحەتی یان ئازار لەمەمكەكاندا، زیادبوونێكی كەم لەئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گرفت لەمەیینی خوێندا. بۆیە هەرگیز نابێ كەس لەخۆڕا بەبێ ئاگاداری دكتۆر حەبی مەنع یان هیچ حەبێكی تر بۆ زیپكە و بۆ هەر مەبەستێكی دیكە بەكاربێنێت. ئەو كەسانەی نابێ حەبی مەنع بەكاربێنن بریتی لە: ئەو ئافرەتانەی كە تەمەنیان لەسەرووی 35 ساڵە و جگەرەكێشن، ئەوانەی كە مێژووی تووشبوونیان هەیە بەنەخۆشی لەكۆئەندامی دڵ و سووڕاندا، ئەوانەی كە مێژووی تووشبوونیان هەیە بەشێرپەنجەی مەمك یان منداڵدان یان شێرپەنجەی جگەر، ئەوانەی كە مێژووی تووشبوونیان هەیە بەگرفتی مەیینی خوێن لەقاچ یان سییەكاندا.
Top