ڕۆژێكی پڕ لەسترێس Stress و شەكەتی دەروونی لەوانەیە وا لەزۆر كەس بكات كە پەنا بەرنە بەر خواردنی بڕێكی زۆری شوكولاتە و كێك و ئایس كرێم و شیرینی تر. بۆ گەلێك كەس خواردنی كاربۆهیدراتەكان لەوانەیە كە هاندەر بێت بۆ دەردانی ئەو هۆرمۆنەی كە لە لەشدا ڕۆڵی هەیە بۆ هەستكردن بەخۆشی، كاربۆهیدراتە ئاڵۆزە شیرینەكان Sweet complex carbohydrates ئەم ئامانجە دەپێكن. وەكو ڕاهاتن لەسەر نیكۆتین گەلێك جۆری خۆراك ڕۆڵی هێوركردنەوە دەگێڕن لەكاتی تووشبوون بەكفتی و شەكەتی دەروونیدا. لەچەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە توانای لەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ جۆرەكانی چەوریدا لەكاتی سترێسدا دەشێوێت، بۆیە واباشترە كە لەكاتی شەكەتیدا هەرگیز پەنا نەبەیتە بەر زیاد خواردنی چەورییەكان بەتایەبتیش چەورییە خراپەكان و ئەو خۆراكانەی كە ڕێژەیەكی بەرزی كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرن. ئەو خۆراكە كاربۆهیدراتییانە هەڵبژێرە كە كالۆری كەمترە، بەڵام ماددەی خۆراكی گرنگی زیاتر لەخۆدەگرن وەكو: سوپی تەماتەTomato soup، شوفانOatmeal، نان بەگەنمی تەواو Whole wheat، میوەی تازە و جۆراوجۆر، پەتاتەی شیرین، دانەوێڵەی تەواو Whole grain. بێگومان چارسەركردنی سترێس لەهەموو هەنگاوەكان گرنگترە، چونكە گەلێك كەس لەبەر زیاد خواردن لەكاتی سترێسدا دوچاری زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی دەبنەوە.