پێكهاتە سوودبەخشەكانی تەماتە

پێكهاتە سوودبەخشەكانی تەماتە
لەبڵاوكراوەیەكی پەیمانگای هاینزی Heinz تایبەت بەزانستە خۆراكیەكان ساڵی 1998 دا هاتووە كە ماددەی لایكۆپێن Lycopene بەڕێژەیەكی بەرز لەتەماتەی تازە و دۆشاوی تەماتە و بەرهەمەكانی تری تەماتەدا هەیە. سوودە تەندروستییەكەی تەماتەTomatoes بۆ گرنگی ماددە دژەئۆكسانانی دەگەڕێتەوە بەتایبەتی لایكۆپێن كە ماددەیەكی دژەئۆسكانی بەهێزە و لەگروپی كارۆتینۆیدەكانە Carotenoids و ڕەنگە سوورەكەی بەتەماتە بەخشیوە، هەروەها چالاكی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەنەخۆشی دڵ و شێرپەنجە و زووپیربوون. تەماتە جگە لەلایكۆپین، سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین C، كۆمەڵەی ڤیتامین B، ڤیتامین A و گەلێك كانزای وەكو پۆتاسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر. تەماتەیەكی مام ناوەندی بەقەد پارچە نانێك كە بەگەنمی تەواو دروستكرابێت ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت و تەنیا 35 كالۆری وزە بەلەش دەبەخشێت. لەچەندین لێكۆڵینەوەی باوەڕپێكراودا هاتووە كە خواردنی تەماتە یان شیرەی تەماتە هەتا دۆشاوی تەماتەش، پیاوان لەتووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات دەپارێزێت. لەگەڵ ئەم سوودە زۆرانەشدا، تەماتە یەكێكە لەو 10 خۆراكەی كە دەبنە هۆی پەیداكردنی هەستەوەری لەهەندێك كەسدا.
Top