ئاو زەروورە بۆ ژیانی هەر بوونەوەرێك،، ڕێژەی ئاو لە لەشی پێگەیشتووەكاندا دەگاتە دەگاتە 60-65%. سەرچاوەی ئاوی لەش خواردنەوەی ئاو و شلەو سەوزە و میوەیە، هەندێك ئاویش لەئەنجامی ئۆكسانی خۆراكەوە لەناو لەشدا پەیدا دەبێت. پێویستی مرۆڤ بەئاو وەستاوە لەسەر بڕی سەرفكردنی وزە، ونبوونی ئاوی لەش و كێشی تایبەتی میز. كەمبوونەوەیەكی سەختی ئاو لە لەشدا دەبێتە هۆی مردن لەچەند ڕۆژێكدا، نیشانەكانی كەمبوونەوەی شلەی لەش یان وشكبوونەوە Dehydration لەوانەیە كە سووك یان سەخت و مەترسیدار بن بەگوێرەی ڕێژەی كەمبوونەوەی شلە لە لەشدا. زیادوونی هەستكردن بەتێنووبوون، وشكبوونی دەم، زبربوون و وشكبوون و ئاوسانی زمان، هەستكردن بەلەش داهزران و كەمی وزە و بێهێزی گشتی لەش، سەرسووڕان Dizziness كە لەوانەیە هێڵنج یان ڕشانەوەی لەدوابێت، هەستكردن بەزیادبوونی لێدانەكانی دڵ یان دڵەكوتێ، لەهەندێك حاڵەتدا شێوان یان شپرزەبوون Confusion، لەهۆشچوون لەحاڵەتە سەختەكاندا، كەمبوونەوەی ئارەقەكردن یان نەمانی ئارەقەكردن هەتا لەشوێن و كەشی گەرم و شێداریشدا، كەمبوونەوی قەبارەی میز، تاریكبوونی ڕەنگی میز بەزەردێكی تۆخ كە نیشانەیەكی جێگای متمانەیە بۆ كەمبوونەوەی شلەی لەش یان وشكبوونەوە.