چۆن تووڕەبوونت كۆنترۆل دەكەیت؟

چۆن تووڕەبوونت كۆنترۆل دەكەیت؟
توڕەبوون Anger زۆرجار ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت لەوانەیە كە كارەساتی گەورە و مەترسیداری لێبكەوێتەوە. دەتوانیت كە بەچەند هەنگاوێكی ئاسان تووڕەبوونەكەت تا ڕادەیەكی زۆر كۆنترۆڵ بكەیت و ڕێژەی سەلامەتی بەرز كەیتەوە، بۆ نموونە لەكاتی تووڕەبووندا هەرگیز بڕیار مەدە و بیروڕا لەگەڵ كەس تێكەڵ مەكە، هەوڵ بدە كە هەموو بزوێنەركانی تووڕەبوونت فەرامۆش بكەیت، هەناسەی قووڵ وەرگرە و هەموو هەستەكانت خاوكەرەوە، هەناسەوەرگرتن تەكنیكێكی تێستكراوە كە یارمەتی هێوەربوونەوە دەدات. هەوڵ بدە كە تەركیز لەسەر هەناسەوەرگرتندا بكەیت تاكو ئاڕاستەی هزر و بیرت بەلایەكی تردا بەریت بۆ كۆنترۆڵكردنی تووڕەبوونەكەت، مێشكێكی سارد Cold head یارمەتیدەرە بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵە و ڕاستەكان و دەتپارێزێت لەتێكەڵكردنی شتەكان لەئەنجامی تووڕەبووندا. لەكاتی نۆرەی تووڕەبووندا باش بیركەرەوە ئینجا كاردانەوەت هەبێت Think and react، پاش ئەوەی كە خۆت هێور دەكەیتەوە، دەتوانیت كە بەسەر بارودۆخەكەدا زاڵ بیت و هۆكار و چارەسەرەكان دەستنیشان بكەیت. بەهێمنی بەتۆنێكی نزم قسە بكە، لەكاتی پێویست داوای لێبوردن بكە. پاش شیكردنەوەی بارودۆخەكە، پەنجە بخەرە سەر خاڵەكانی چارەسەر نەك ئەو خاڵانەی كە تووڕەبوونەكەت زیاتر دەوروژێنن.
Top