كام ریجیمی خۆراك بۆ تۆ گــونجاوە؟

كام ریجیمی خۆراك بۆ تۆ گــونجاوە؟
ڕیجیمی خۆراك Dieting واتە ڕێكخستنی بڕ و جۆری خۆراك بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، ڕیجیمی دروست ئەوەیە كە تەنیا لەژێر چاودێری دكتۆر ئەنجام بدرێت. ئەگەرچی گرنگنترین فاكتەر لەپلانی دابەزاندنی كێشی لەش بریتییە لەكەمكردنەوەی وزەی گشتی ڕۆژانە كە لەخۆراكەوە وەردەگیرێت واتە بڕی كالۆری ڕۆژانە، ئەمەش گرنگە كە ئەم كەمكردنەوەی كالۆرییە زیاتر كام گروپی خۆراك دەگرێتەوە لەكاربۆهیداتەكان، چەورییەكان یان پرۆتینەكان. هەندێك لەپسپۆرانی دابەزاندنی كێشی لەش پێیان باشە كە چەورییەكان پتر لەخۆراكە كاربۆهیدراتییەكان كەم بكرێنەوە، هەندێك سەرچاوەی تر پێیان باشە كە تەنیا خۆراكە كاربۆهیدراتییەكان كەم بكرێنەوە و چەورییەكان و پرۆتینەكان زیاد بكرێن، هەندێكی تر ئاماژە بەوە دەكەن كە خۆراكی ڕۆژانە هەر سێ گروپ بەڕێژەیەكی دیاریكراو و یەكسان لەخۆبگرێت. زۆربەی ئەوانەی كە كێشی لەشیان زیادە یان قەڵەون ئەو گرفتەیان هەیە كە كام جۆری ڕیجیمی خۆراكی هەڵبژێرن و كامیان ئەنجامی زووتری دەبێت. هەڵبژاردنی جۆری ڕیجیم پشت دەبەستێت بەمێژووی تەندروستی تاكە كەس و وردەكاری حەز و ئارەزووەكانی پەیوەست بەخۆراك. بەگشتی خۆراكێك كە لە60% كاربۆهیدرات و 25% چەوری و 15% پرۆتین پێكهاتبێت دەكەوێتە نێو ڕیجیمێكی باشەوە بەمەرجێك كۆی كالۆری ڕۆژانە لە1500 كالۆری زیاتر نەبێت.
Top