هۆكاری ئازارەكانی عادە

هۆكاری ئازارەكانی عادە
ئازار یان ناڕحەتییەكانی عادە Menstrual cramps كەمێك تیژن و لەبەشی خوارەوەی سكدا هەر لەسەرەتای دەستپێكی خولی مانگانەدا سەرهەڵدەدەن كە بەگشتی بۆ ماوەی 2- 3 ڕۆژ بەردەوام دەبن. ئازار و ناڕحەتییەكانی عادە لەوانەیە سادە و سووك بن، هەندێك جاریش توند و ئافرەت بەسەختی ناڕحەت بكەن لەگەڵ نیشانەی تری وەكو سكچوون، لەش داهزران ڕشانەوە، سەرئێشە. ئەو هۆكارانەی كە ئەگەری ئازارەكانی عادە زیاتر دەكەن بریتین لە: كێشی زیاد و قەڵەوی، بینینی عادە بۆ یەكەم جار لەتەمەنێكی زوو بۆ نموونە بچووكتر لە11ساڵ، ئەگەر عادە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ یان پتر درێژە بكێشێت، جگەرەكێشان و خواردنەوەی ئەلكهول، لەكچانی شووكردوودا كە هیچ دووگیان نەبووبن. هۆكارە نەخۆشییەكان كە دەبنە ئەگەری ناڕحەتی و ئازارەكانی عادە بریتین لە: گرێی ڕیشاڵی لەمنداڵداندا Fibroid، ڕوودانی دووگیانی لەدەرەوەی منداڵداندا Ectopic pregnancy، بەكارهێنانی لەولەب IUD، كیسی هێلكەدان. باشترین ڕێگا بۆ كەمكردنەوەی ئازاری عادە بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی دژەئازارە وەكو ناپرۆكسین Naproxen یان بروفین بەشێوەی دەنك بەمەرجێك پاش ژەمەكانی خواردن بەكاربێت.
Top