هەموو لایەنەكانی چای سەوز

هەموو لایەنەكانی چای سەوز
نهێنی لەپاڵ سوودەكانی چای سەوز Green Tea ئەو ماددە دژەئۆكسانانەن كە تەندروستی دەپارێزن. چای سەوز ڕێژەیەكی بەرزی لەماددە پۆلیفینۆلەكان Polyphenols تێدایە كە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان ڕادەگرن و لەناویان دەبات بێ ئەوەی كە زیان بەخانە دروستەكان بگەیەنێت، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لەخوێندا دەدات كە بەرپرسە لەتووشبوون بەنەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك. چای سەوز سوودی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن و پەستانی بەرزی خوێن، لەوانەشە كە مرۆڤ بپارێزێت لەتووشبوون بەنەخۆشی شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. پێكهاتەكانی چای سەوز دژی ڤایرۆس و بەكتریا كاریگەرییان هەیە بەتایبەتی ڤایرۆسەكانی هەڵامەت و سكچوون، پاشان ئێسكەكان دەپارێزن لەپووكانەوە. ماددە كاتێچینەكان Catechins كە پێكهێنەری سەرەكی چای سەوزن، سوودیان هەیە بۆ خۆپاراستن لەبۆنی ناخۆشی دەم، ئەمە جگە لەپێكهاتەكانی تری چای سەوز وەكو كۆمەڵەی ڤیتامین B كە گرنگن بۆ كرداری زیندەپاڵی كاربۆهیدراتەكان، ڤیتامین C كە شەكەتی سووك دەكات، فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە ماددەی دژەئۆكسانن و یارمەتی پتەوی دیواری خوێنبەرەكان دەدەن. سوودە تەندروستییەكانی تری چای سەوز بریتین لە: سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی قۆڵۆن و گرژبوونی قۆڵۆن، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی ڕۆماتیزمی جومگەكان، بەهێزكردنی سستەمی بەرگری لەش دژ بەهەوكردنەكان.
Top