ریجیمی خۆراكی بۆ هەرزەكاران نابێت

ریجیمی خۆراكی بۆ هەرزەكاران نابێت
ئەگەر گرنگی بە دابەزاندنی كێشی لەشت دەدەیت، هەرگیز پەیڕەوی ئەم جۆرە ریجیمە خۆراكییە ناتەندروستییانە مەكە كە بە توندی خۆراكت سنووردار دەكەن یان چەندین گروپی خۆراكی و ماددەی گرنگت بە تەواوی یان بە یەكجاری لێ دەبڕن. لەوانەیە كە ریجیمی خۆراكی لەو شێوەیە ببێتە ئەگەری دابەزینی كێشی لەش بە خێرایی و بە ماوەیەكی كەم، بەڵام ئەو راستییە بزانە كە هەرگیز ناتوانیت كە بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەری بەردەوام بیت، دەرەنجام هەر كە دەست بە خۆراكی ئاسایی بكەیتەوە، ئەوا دووبارە كێشی لەشت زیاد دەبێتەوە كە لەوانەیە زیاتر بێت لە خاڵی سفری سەرەتای دەستپێكردنی ریجیمەكە. هەروەها ئەم ریجیمانە بە توندی تەندروستیت تێكدەدەن و لەش دوچاری كەمبوونی وزە و چەندین ماددەی خۆراكی گرنگی دەكەنەوە. بەلاوەنانی ژەمێك یان پتر Skipping mealsبەتایبەتی ژەمی بەیانیان وات لێدەكات كە هەست بە برسیبوونێكی زۆر بكەیت و لە جیاتی ژەمەكان نائاگایانە ژەمی بچووك یان خۆراكی ناتەندروستی بخۆیت. ریجیمی ئاوا زیانی لابەلای تریشی هەیە بۆ نموونە، بڕینی كاربۆهیدرات لە خۆراكتدا وات لێدەكات كە هەست بە ماندووبوون و بێ وزەیی بكەیت لەگەڵ قەبزی و بۆنی ناخۆش لە دەمدا. لەم تەمەنەدا لەشت لەژێر گەشەكردندایە و پێویستی بە هەموو ماددەی خۆراكییەكانەوە هەیە، بۆیە ریجیمی خۆراكی لە تەمەنی هەرزەكاریدا زیانبەخشە و واباشترە كە دوابخرێت.
Top