جینزەكان وەك مۆدە جلێكی نایاب و مۆدێرن هەمیشە لە لوتكەدا دەبینرێن، كە لە سەراپای جیهاندا بە باوترین مۆدە دادەنرێت، بێگومان دۆڵابی هەر ئافرەتێك كۆمەڵێك پارچە قوماش و دەستە جلی جینزی تێدایە، بۆیە ئەگەر پێت وایە جینزەكان فەرامۆش دەكەیت، هەڵەیەكی گەورەیە و ناتوانیت بە ئاسانی دەستبەرداری بیت، ئەو مۆدە جینزانەی لەمساڵدا باون بریتیین لە: جینزی سیلین، كە مۆدی پانتۆڵی جینزی سەرەوەی بەرین وخوارەوەی تەسكە و بۆ زانكۆ و كار لەبەر دەكرێت، كە لەگەڵ بلووز، یان چاكێت رێك دەخرێت. تەنوورەی جینز لە ماركەی تۆم فۆرد مۆدێكی نایابە و بۆ شوێنی فەرمی و دەوام، هەروەها بۆ گەشت كردنیش گونجاوە. پانتۆڵ و چاكێتی جینز لە ماركەی براندۆن ماسكوێل ئەو جلەیە كە وەك جلی كاسواڵ لەبەر دەكرێت، بۆ هەموو كەشێك گونجاوە و لەگەڵ بلووز و قەمیس دەپۆشرێت. جینزەكانی زیدیگ ئەند ڤۆلتێرە بریتیین لە قەمیسی جینز كە زۆربەیان درێژن و تا سەر ئەژنۆ دەبن، لە شێوەی پاڵتۆ خۆیان دەردەخەن، مۆدێكی ناسكە و بۆ دەرچوون و بۆنەكان گونجاوە. جینزی ئیترۆ مۆدێكی ناسكە لە قەمیسی كورت كە لەگەڵ تەنوورەدا شیك دەكرێت، بۆ بازاڕكردن و سەردانی نایابە.