كەرەستە نایابەكان بۆ ژووری نووستن

كەرەستە نایابەكان بۆ ژووری نووستن
كەرەستەكانی ماڵ، بەشێكن لە جوانی دیكۆری ماڵەكەت، دەتوانی هاوشێوەی بەشەكانی دیكۆری ماڵەكەت، دیمەنێكی ناوازەش لە كەرەستەكانی ژووری نووستن پیادە بكەیت، گرنگە بزانیت چ كەرەستە و كەلوپەلێك لەگەڵ دیكۆری ماڵەكەت ئامادە دەكەیت و بە كارامەیی و لێهاتوویی هەڵیانبژێریت، تا دیكۆرێكی ناوازە و بە دڵی هەمووان بێت. بە تایبەت لە وەرزی هاویندا كە ژووری نووستن پێویستی بە كەشێكی خۆش و جوانە تا خەوێكی خۆشی لێبكەیت و دیكۆرێكی جوانیشی بۆ دابنێت، هەر دیكۆرێك پێویستی بە چەندین جۆرە كەرەستە هەیە، ژووری نووستنیش یەكێكە لەو بەشە گرنگەی كە لە دیكۆری ماڵدا جێگەی بایەخ و گرنگییەكی ئەوتۆی پێدەدەرێ، دانانی ئەو كەرەستانە پێویستە لەگەڵ نشونمای ژوورەكە بگونجێ،. یەكێك لە گرنگترین بەشەكانی ژووری نووستن بریتییە لە پێخەفی نووستن یان ئەوە لە نێو خەڵكدا بە سیسەم ناسراوە، چەندین مۆدی تازەی سیسەمی ژووری نووستن هەن، ئەوەی لوتكەی جوانی گرتووە بریتیە لە سیسەمی شێوە بازنەیی، كە دیمەنێكی یەكجار جوان و بەرچاوی هەیە، دیكۆری ژوورەكەش بەرەو مۆدەیەكی مۆدێرن نیشان دەدات، بۆیە كاتێك نیازت وایە ژووری نووستن دیكۆرێكی سەنجڕاكێشی هەبێ، سیسەمی بازنەیی لێی دابنێ.
Top