حەوت سودی سەرسوڕهێنەری سەهۆڵ کە تا ئێستا نەتزانیوە
September 19, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: ئەو زانیاریانەی پێویستە بیزانیت دەربارەی بەکارهێنانی سەهۆڵ
- پێویستە لەسەر روخساری خاوێن بەکاریبهێنیت.
- دەستکێش لەدەستبکە کاتێک بە دەستت دەیگریت، بۆئەوەی دەستەکانت بپارێزیت.
- راستەوخۆ مەیدە لە پێستت، بیکەرە ناو نایلۆنێک یان پارچە قوماشێکی نەرم.
- دەتوانیت راستەوخۆ بەکاریبهێنیت بۆ لابردنی زیپکە، یان ئاوساوی ژێر چاو.
- بۆئەوەی پێستت نەسوتێتەوە زیاتر لە یەک کاتژمێر لەسەر پێستت مەیهێڵەرەوە.
- دەتوانیت سودەکانی دوهێندە لێبکەیت ئەگەر سەهۆڵەکە بە خەیار، چای سەوز یان سیر دروستبکەیت.
دوەم: پێستت نەرم دەکات، دەتوانیت شەوان پێش نوستن بیدەیت لە پێستت و مەساجی پێبکەیت بۆ 3 خولەک.
سێیەم: یارمەتی لابردنی زیپکەی روخسار دەدات، تەنها بۆ چەند خولەکێک بیکەرە سەر زیپکەکە.
چوارەم: پیربونی روخسار دوادەخات و چرچی کەمدەکاتەوە، تەنها چەند خولەکێک پێش ماکیاژ مەساجی پێبکە.
پێنجەم: کونیلەکانی روخسار بچوکدەکاتەوە.
شەشەم: ئاوساوی چاو کەمدەکاتەوە.
حەوتەم: یارمەتی لابردنی چەوری ورگ دەدات، بۆ ماوەی 15 خولەک بیکەرە ناو پارچە قوماشێک و بیکەرە سەر شوێنی مەبەست، بۆ 3 خولەک لایبدە و دوبارە بۆ 15 خولەک دەستپێبکەرەوە، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەو شێوەیە بەردەوامبە، لەگەڵ ئەمەشدا پێویستە سیستمی خۆراکی تەندروستت هەبێت و وەرزش بکەیت.
سەرچاوە: خەندان
