شێوازی دروستکردنی جێڵی برۆ لە ماڵەوە

شێوازی دروستکردنی جێڵی برۆ لە ماڵەوە
بەشێک لە خانمان کە برۆیان تاتۆ ناکەن ئارەزو دەکەن برۆی سروشتی خۆیان نیشان بدەن، دەتوانن جێڵی برۆ بەکاربهێنن، کە یارمەتی رێکخستنی برۆیان دەدات و شێوەیەکی جوانی پێدەبەخشێت، دەتوانن لە ماڵەوە بە چەند پێداویستیەک جێڵی برۆ دروستبکەن.

پێداویستیەکان:
یەک کەوچک جێڵی قژ یان ڤازلین
پشتچاو
زەیتی گەرچەک یان زەیتی گوێزی هندی (دەتوانیت بەکارینەهێنیت)
فڵچەیەکی خاوێنی ماسکارا
بۆکسێکی خاوێن

دروستکردنی:
- ڤازلین یان جێڵەکە بهێنە و کەمێک لە پشتچاوەکەی تێبکە.
- پێنج دڵؤپی زەیتی گەرچەک یان زەیتی گوێزی هندیەکەی تێبکە.
- بەباشی تێکەڵی بکە و بە فڵچەی ماسکارا بیدە لە برۆت.
- لە سەلاجەدا هەڵیبگرە.

تێبینی:
ئەو رەنگی پشتچاوەی هەڵیدەبژێریت پێویستە لە رەنگی برۆت تۆختر بێت، ئەگەریش دەتەوێت سادە دەربکەویت رەنگێکی کاڵی تێبکە.



سەرچاوە: خەندان
Top