هەرگیز بڕواناکەیت ئەم رەفتارانە جەستەت زو پیردەکات

هەرگیز بڕواناکەیت ئەم رەفتارانە جەستەت زو پیردەکات
پیربونی جەستە تەنها هۆکارەکەی زیادبونی تەمەن نییە، بەڵکو چەند هۆکارێکی دیکەی هەیە، ئەو رەفتارانەی رۆژانە ئەنجامی دەدەین کاریگەری لەسەر شێوەی دەرکەوتن هەیە، ماڵپەری Brightside ئەو رەفتارانەی بڵاوکردوەتەوە کە دەبێتە هۆی پیربونی جەستە.

یەکەم: بۆماوەی 8 کاتژمێر لە رۆژێکدا دادەنیشیت و جوڵەت کەمە.

دوەم: گوارەی زۆر قورس لەگوێ دەکەیت بە بەردەوامی، ئەمەش شێوەی گوێ تێکدەدات.

سێیەم: زیاتر بایەخ بە خواردنی گۆشت دەدەیت و کەمتر سەوزە و میوە دەخۆیت.

چوارەم: هاوڕێی نزیک نییە و زیاتر بە تەنهایت.

پێنجەم: زو زو سیستمی خۆراکیت دەگۆڕیت و سیستمێکی خۆراکی رێکخراوت نییە.

شەشەم: زیاتر لە بۆتڵدا ئاو دەخۆیتەوە وەک لە پەرداخی ئاسایی، دەرکەوتوە ئەو کەسانەی لە بوتڵدا ئاو دەخۆنەوە زوتر پێستی دەوروبەری دەمیان چرچ دەبێت.

حەوتەم: لەدوای جیم گەرماو ناکەیت و ئارەق بە جەستەتەوە وشک دەبێتەوە.

هەشتەم: رێژەیەکی زۆر لە شەکر و بەرهەمە سپیاییەکان دەخۆیت.

نۆیەم: رێژەیەکی زۆر لە دەرمان دەخۆیت، کە کاریگەری لاوەکییان لەسەر پێست هەیە.

دەیەم: زو زو پشکنینی هۆڕمۆنەکانت ناکەیت.


سەرچاوە: خەندان
Top