لەکاتی شتنی جلەکانت ئەم چەند هەڵەیە ئەنجام مەدە
July 30, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: فاست بە راستەخۆیی بۆ جلەکانت بەکارمەهێنە، چونکە دەبێتە هۆی رزینی جلەکە، پێویستە لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکەیت پاشان بیکەتە ناو ئامێری جلشتن.
دوەم: تەواوی جلەکانت پێکەوە مەشۆ، بەپێی جۆری جلەکانت جیای بکەرەوە، جلی وەرزش پێکەوە، جلی خوری پێکەوە و لۆکە پێکەوە.
سێیەم: کاتێک جلەکانت بە ئامێری جلشتن دەشۆیت دڵنیابەرەوە لەوەی دواتر ئامێرەکە خاوێنبکەیتەوە.
چوارەم: تایت یان شامپۆی جل راستەوخۆ مەدە لە جلەکە، پێویستە بیکەیتە ئامێرەکەوە.
پێنجەم: جلی ژێرەوە بە ئامێری جلشتن مەشۆ.
شەشەم: کاتێک جلێک دەشۆیت زنجیری پێوەیە زنجیرەکە بە کراوەیی مەهێڵەرەوە و دایخە.
حەوتەم: ئەگەر جلەکەت قۆپچەی پێوەیە قۆپچەکان بکەرەوە، بە پێچەوانەی زنجیرەوە کە پێویستە دایخەیت.
سەرچاوە: خەندان
هەشتەم: دوای جلشتن ئامێرەکە بە کراوەیی بهێڵەرەوە.
