کاتێک یاسا سەروەر دەبیت

کاتێک یاسا سەروەر دەبیت
مارك جيوبن ھاوڵاتیەکی ئەمریکیە لە شاری ویسکۆنسۆن دەژیت بەڵام ژیانی تێکچوو بەھۆی نزیکی خانوەکەی لە فڕۆکەخانەی شارەکە ئەمەش بەھۆی بەرزی دەنگی فڕۆکەکان وپاش چەندین ھەوڵ وسکاڵا نەیتوانی کێشەکەى چارەسەر بکات. دوای بێ ئومێدبوونی بیرۆکەیەکی سەیری بۆ ھات ئەویش نووسینی ئەو ڕستەیە لەسەر بانی خانوەکەی : ( بەخێر بێن بۆ شاری کلیفلاند ) ئەم ڕستەیە زۆر ترسناکە چونکە دەبێتە ھۆی ترس ونیگەرانی سەرنشینەکانی فرۆکەکان لەکاتی نیشتنەوە چونکە شاری کلیفلاند نزیکی ٨٠٠ کیلۆمەتر لە شاری ویسکۆسنۆن دوورە ، وسەرنشینەکان وا تێدەگەن کەوا ھەڵەیەک ھەیە لە کەشتەکە بۆیە دەبێتە ھۆی تێکچوونی ئارامی ناو فڕۆکەکان وفڕۆکەوانەکان ھەموو جارێک ناچار دەبن وەڵامی پرسیارەکانی سەرنشینەکان بدەنەوە وبەبەردەوامی ئەو کێشەیە دووبارە دەبێتەوە .
پاش چەندین ھەوڵی فرۆکەخانەکە بۆ فشار خستنە سەر مارک جیوبن بۆ سڕینی نووسینەکە وپاش چەندین سکاڵای یاسایی بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام چونکە مارک ماڵی خۆیەتی وبەپێ دەستوری ووڵات تایبەتمەندی پاریزراوە تا دواجار فڕۆکەخانەکە ناچار بوو خانووێک بۆ مارک بکڕیت لەناو دارستانی شارەکە تاوەکو بەھێمنی ژیانی خۆی بەسەر ببات وبەم شێوەیە کێشەکە چارەسەر بوو.
Top