چەند هەڵەیەکی شتنی قژ کە هەموان دەیکەن

چەند هەڵەیەکی شتنی قژ کە هەموان دەیکەن
رەنگە پێتوابێت شتنی قژ ئاسانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند هەڵەیەک هەیە کە هەموان دەیکەن و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە قژ، وشکبونەوەی قژ و هەوکردنی پێستی سەر، ماڵپەڕی برایتساید چەند هەڵەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە بەگشتی هەموان دەیکەن.

یەکەم: زو زو شتنی قژ
کارێکی هەڵەیە، ئەو زەیتە سروشتییەی قژ لێدەکاتەوە کە قژ بە شێداری دەهێڵێتەوە.

دوەم: رێژەیەکی زۆر لە شامپۆ بەکاردەهێنیت و باش لێیناکەیتەوە
پێویستە رێژەیەکی کەم لە شامپۆ بدەیت لە قژت، بە باشی لێبکەرەوە.

سێیەم: بەکارهێنانی نەرمکەرەوەی قژ دوای شامپۆ
پێویستە پێش شامپۆ نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنرێت، یارمەتی نەرمکردن و شێدارکردنەوەی قژ دەدات، دواتر پێویستە شامپۆ بەکاربێت.


چوارەم: بەکارهێنانی شامپۆ بۆ کۆتایی قژ
شامپۆ زیان بە بەشی کۆتایی تاڵەکانی قژ دەگەیەنێت، پێویستە شامپۆ بدەیت لە پێستی سەر و سەرەوەی قژ نەک خوارەوە.

پێنجەم: شتنی پێستی سەر بە نینۆک
دەبێتە هۆی هەوکردنی پێستی سەر، پێویستە بە سەری پەنجەکانت پێستی سەرت بشۆیت نەک نینۆک.

شەشەم: شتنی قژ بە ئاوی گەرم
کارێکی هەڵەیە و زیان بە قژ دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی دروستبونی مخورکە، باشترە بە ئاوی سارد بشۆرێت.

حەوتەم: بەکارهێنانی نەرمکەرەوەی قژ بۆ پێستی سەر
نەرمکەرەوە قژ تەنیا بۆ قژ پێویستە نەک پێستی سەر، چونکە زیانی پێدەگەیەنێت و رێگری دەکات لە درێژبونەوەی قژ.

هەشتەم: داهێنانی قژ بە وشکی
دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، پێویستە سەرەتا وشکی بکەیتەوە پاشان دایبهێنیت.



سەرچاوە: خەندان
Top