چەند رێگەیەکی بەکارهێنانی شیر بۆئەوەی ببیت بە خاوەنی پێستێکی نەم و جوان
July 18, 2020
رەنگا و ڕەنگ
شیر یەکێکە لەو بەرهەمانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، جگە لە سودە تەندروستیەکانی دەتوانیت بۆ پێست بەکاریبهێنیت بە چەند شێوازێک.
یەکەم: تەنیا شیر
3 بۆ چوار کەوچک شیر بە لۆکەیەک بدە لە پێستت، 10 بۆ 15 خولەک جێیبهێڵە تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.
دوەم: شیر و هەنگوین
2 کەوچک شیر لەگەڵ 1 کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکە، بیدە لە پێستت بە پارچەیەک لۆکە، دوای 15-20 خولەک بە ئاو بیشۆ.
سێیەم: مۆز و شیر
نیو مۆز لەگەڵ شیر بەپێی پێویست تێکهڵ بکە، تا وەکو هەویری لێدێت، بیدە لە روخسار و ملت، دوای 15 بۆ 20 خولەک بیشۆ.
چوارەم: شیر و شۆفان
1 کوپ شیر لەگەڵ 3 کەوچک شۆفانی هاڕاو تێکەڵ بکە، سکرەبی روخسارتی پێکە، 10 خولەک جێیبهێڵە، دواتر بیشۆ.
پێنجەم: شیر و بادەم
نیو کوپ بادەم بکەرە ناو یەک کوپ شیر و بەدرێژایی شەو جێیبهێڵە، بۆ بەیانیەکەی بەیەکەوە تێکهڵیان بکە، پاشان بیدە لە روخسارت، دوای 15-20 خولەک کە وشک بوەوە بیشۆ.
سەرچاوە:خەندان
