چیرۆکی ئەو چێڵەی کەچۆتە ھەموو ماڵێک

چیرۆکی ئەو چێڵەی کەچۆتە ھەموو ماڵێک
مێژووی پەنیری ( La Vache qui rit - البقرة الضاحكة ) واتا ئەو چێڵەی کە بە بەردەوامی پێدەکەنی دەگەڕێتەوە بۆ ٩٩ ساڵ لەمەوبەر ، بەڵام پێش ئەو بەروارە دەچینە ساڵی ١٨٦٥ ئەو کاتی جوتیارێک ھەبوو بەناوی جویل بیل کە خاوەنی کێڵگەیەک بوو لە ڕۆژھەڵاتی فەرەنسا ھەڵسا بەدروست کردنی کارگەیەکی بچووکی بەرھەم ھێنانی پەنیری جۆری کومتی کە ئەمەیان جۆرە پەنیرێکی ووشکە ، بەم شێوەیە بەردەوام بوو لەسەر ئەم کارە تا مردنی لەساڵی ١٩٠٤ وپاشان کارگەکەی بەجێما بۆ ھەردوو کوڕەکانی ھێنری ولیۆن ودواتر لیۆن بوو بە بەرپرسی یەکەمی ئەم کارگەیە . لەساڵی ١٩١٤ جەنگی جیھانی یەکەم ھەڵگیرسا وبەھۆیەوە لیۆن دەچێتە ڕێزی سوپای فەرەنسی ولەکاتی جەنگدا سەربازێک دەناسیت بەناوی ( بنجامین ڕابێر ) کە کەسایەتیەکی ووێنەکێشی دیارە وخاوەن یەکەم ووێنەی کەسایەتی کۆمێکسی تان تان بوو وسەرەتا بنیامین ووێنەی چێڵێکی قاوەیی کێشا وناوینا ( La Wachkyrie ) ئەمەشیان وەکو کاردانەوەیەک بۆ ڕیکلامە ئەڵمانیيەکان.
پاش تەواو بوونی جەنگەکە لیۆن گەڕایەوە فەرەنسا ودەستی کرد بەجێبەجێکردنی خەونی خۆی ئەویش بریتی بوو لەدروست کردنی جۆرە پەنیرێک کەووشک نەبیت وبەساردی وبەگەرمی تێک نەچیت ( ئەوەیان نھێنی سەرکەوتنی پەنیرەکەی بوو چونکە ئەوکاتی داھێنانێکی تازە بوو ) بۆیە لە ١٦ ئەبرێلی ساڵی ١٩٢١ بەفەرمی ئەو پەنیرەی تۆمارکرد لەژێر ناوی ( La Vache qui rit ) وداوای لە بنیامین کرد ھەندێک گۆڕانکاری لەووێنەی چێڵەکە بکات وڕەنگی بگۆڕیت بۆ ڕەنگی سوور ودوو گوارەی لەجۆڕی پەنیرەکە بخاتە گوێ ولەڕاستیدا ئەمە لەسەر پێشنیاری ھاوسەرەکەی لیۆن بوو، جگە لەوە کۆمپانیای بێڵ جۆرە پەنیرێکی تر بەرھەم دێنیت ئەویش پەنیری ( Kiri کیرى ) بەناوبانگ.
Top