ئازاردانی رەنگی سپی

ئازاردانی رەنگی سپی
یەكێكە لە ترسناكترین رێگاكانی ئازاردان لە جیهان ، لە لایەن هەندێك وولاتەوە پەیرەو دەكرێت ئەو كاتەی ئازاردانی جەستەیی رەتكراوەتەوە لەم وولاتانە بۆیە ئەم رێگا ترسناكە جێ بەجی دەكەن . بەندكراوكان دەخرێنە ژوورێكی سپی سپیەوە بە گلۆپی سپی و جلو بەرگی سپیەوە تەنانەت خواردنەكانیشیان رەنگی سپیە وەك برنج وە رێگری كراوە لەبوونی هەموو دەنگێكەوە تەنیا گوێی لە دەنگی خۆی دەبێت ..
سەرەتا بەشێوەیەك هەست بە ئاسودەیی دەروونی یەكی زۆر دەكات ، بەلام بە بەردەوام بوونی لەسەر مانەوەی لەم ژوورە سپیە تووشی دلەراوكێ و شلەژان وهەلچونی دەروونی دەبێت و دواتر كەسی بەندكراو هەستەكانی لە دەست دەدات و توانای ناسینەوەی شتەكانی دەوروبەری نامێنێت تەنانەت خۆشی ناناسێتەوە و ووردە وردە بەرەو هەلوەسە و شێت بوون دەچێت ، ئەمەش بە سەختترین رێگای ئازاردانی دەروونی هەژمار دەكرێت لە جیهان.
Top