سەیرترین گۆڵپارێز
May 5, 2020
رەنگا و ڕەنگ
کێشی ( 130 ) کیلۆ گرامە ، بەهۆی ئەمەوە یانەکەی ( دینامۆ سبختفیتا ) ئاستەکەی لەپلە دوو دابەزی بۆ پلە چوار ، وەیانەکە گیری خواردووە بەدەستیەوەو ناتوانێ دووری بخاتەوە بەهۆی ئەوەی دایکی وەکوو دەوڵەمەندێک خاوەنی یانەکەیەو لەڕووی داراییەوە خەرجی یانەکە دابین دەکات .
وە بەهۆی دانیالەوە تائێستا ( 4 ) ڕاهێنەر وازیان لەیانەکە هێناوەو یەکێکی تریش لەداخی ئەو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد ، یاریزانێکیش بۆ هەمیشە وازی لەیاریکردن هێنا لەیانەکە .
دانیال لەسەرەتادا وەک هێرشبەرو سەرەڕم لەیانەکەدا دەستی بەیاریکردنکرد ، بەڵام دواتر بڕیاریدا ببێت بە گۆڵپارێز بەهۆی ئەوەی لەتوانایدا نەبوو بڕوات و یاریزان ببڕێ .
وە بەهۆی نەبوونی بەهرەی لەگرتنی تۆپ ڕاهێنەر ناچارە بە ( 7 ) بەرگری یاری بکات و ( 3 ) یاریزانیش لەهێڵی ناوەڕاست جێگیر بکات .
