ئاشنای رێگاكانی قژ شووشتن بە

ئاشنای رێگاكانی قژ شووشتن بە
شووشتنی قژ یەكێكە لەو هەنگاوە گرنگانەی كە سەرچاوەیەكە بۆ پاراستن و جوان راگرتنی قژ، هەندێ جار جگە لەوەی كە لە بەكارهێنانی جۆری شامپۆیەك دوو دڵی، هەروەها لە بەكارهێنانی ئاوی گەرم و سارد و شلەتێنیش دوودڵ دەنیت و نازانیت كامەی هەڵبژێریت، هەندێ دەڵێن بە ئاوی شلەتێن قژت بشۆ، بەشێكی دیكە ئاوی گەرمیان لا پەسندە، هەندێكی دیكەش ئاوی سارد بە باش دەزانن بۆ شووشتنی قژ، بەڵام رێگە راستەكە بریتییە لە: شووشتنی قژ بە ئاوی سارد كە گەورەترین هەنگاوە بۆ پاراستنی قژ. بە هۆی ئەوەی لە وەرزی زستاندا كەشوهەوا ساردە و ناتوانیت ئاوی سارد بەكار بهێنیت، بۆیە ئاوی شلەتێن جێگرەوەی ئاوی ساردە، چونكە كاتێك قژ تەڕ دەبێت، دوای ماوەیەكی كەم رەنگە دوچاری سەرمابوونت بكاتەوە، هاوكات بەكارهێنانی ئاوی گەرم زیان بە رەگ و رەنگی مووەكانی قژت دەگەیەنێت و رەگەكانی مووی قژ لاواز دەكات، هەروەها هۆكارە بۆ زوو سپی بوونی تاڵەكانی مووی سەر، بەڵام جوانتر و خێراتر بێخی سەر پاك دەكاتەوە، بۆیەبەكاهێنانی ئاوی سارد، یان ئاوی گەرم بەتەنیا هەردووك زیانبەخشن، هەوڵبدە لە نێوان ئاوی سارد و گەرم، ئاوی شلەتێن بۆ شووشتنی قژت هەڵبژێریت.
Top