گرووپی جوانكاری (ستایلیش – Stylish)، باسیان لە چوار جۆر جلی سەرەوە كردووە، كە گرنگ و ناوازەن تا لە وەرزی زستاندا بپۆشرێن، چاكێت -parka: جلێكی سەرەكییە، بەتایبەت بۆ رۆژانی سەرما، یان ئەو كاتەی دەچیتە دەرەوە و كاتی دەوام، بۆئەوەی شیكپۆش دەربكەویت هەوڵبدە هەردەم چاكێتت لەگەڵ خۆت ببەیت، تەنانەت ئەگەر پێویستیشت نەبوو لەسەر دەستەكانت دابینێ مۆدێكی جوانی دەبێ، دوور بكەوە لە چاكێتی رەش و با چاكێتەكەت لە رەنگی زەق و كراوە بێت، خۆ ئەگەر پشتێنیش لەسەر چاكەتەوە ببەستیت ئەوا ناوقەدتت باریك و جوانتر دەردەكەوێت. فیست- Wrap: جلێكی نایابە لەگەڵ هەموو جۆرە جلێكی دیكەدا دەگونجێت، كە زۆربەیان لە فەروە و تووكی گیانداران دروست كراون، شێوەیان گەورەیە و كراوەیە و ستایلێكی جوانیان دەبێ كاتێك لەگەڵ جلی تەسك و پانتۆڵ لەبەر دەكرێن. مۆتوو- kiamono : مۆدێكی دیكەی جلوبەرگە كە زۆربەیان لە چەرم و پێستە دروستكراون، كە جلێكی تەسكە و وەك بەدی لەسەر جەستە دەوەستێت، دەكرێ لەگەڵ تەنوورە و پانتۆڵی قوماش لەبەریان بكرێت، ستایلێكی مۆدێرنە. پیا و ترانش- Pea &Trench : دوو جۆری چاكێتە و لە شێوەی نیو چاكێتە كە بە سترە ناسراوە، نەرم و نۆڵە، پیا تا سەر ناوقەدە و ترانش تا سەر ئەژنۆیە، بۆ شوێنی داخراو و ماڵ لەبەر دەكرێن.