كوودو (كولەكە) دەكرێتە بەلەم

كوودو (كولەكە) دەكرێتە بەلەم
لەوە سەیرتر نابێت كە ئەگەر كوولەكەیەك لە نێو ئاودا ببینرێت كە وەك بەلەم بڕوات، پیاوێكی جووتیاری ئەمریكی ناوی (جەستین ئۆنبی)یە كوودویەكی گەورەی كردۆتە بەلەم كە كێشی (412) كیلۆگرام دەبێت، دوای ئەوەی كوودووەكەی وەك یەكێك لە بەرهەمە ناوازە و تاكەكان دادەنرێت، ئەویش هەڵدەستێت بە چێكردنی و دەیكات بە بەلەم، ساڵانە لە ویلایەتی ئیلینیۆی پێشبڕكێی بەلەم ئەنجام دەدرێت، ئەو پیاوەش بە كوودوە بەلەمەكەی بەشداری دەكات، تا بتوانێت سەركەوتن بەدەست بهێنێت، جگە لەوەی وەك پێشبڕكێكارێك بەشداری دەكات، هەروەها كوودووە بەلەمەكەی بەم رێگەیەوە بە خەڵك و جیهان دەناسێنێت.
Top