شێوازە باوەكانی ماكیاژی چاو

شێوازە باوەكانی ماكیاژی چاو
شێوازەكانی ماكیاژی چاو زۆرن، بەڵام هەندێكیان زیاتر باو و دیارن و مۆدێكی نایاب و سەرنجڕاكێشیان هەیە. وەك خانمێك لێرەوە دەتوانی یەكێك لەو شێوازانەی ماكیاژی چاو هەڵبژێریت، بە مەرجێك شیاو بێت لەگەڵ شێوەی چاوت، شێوازی یەكەم ماكیاژە سێ رەنگەی چاو: لەم ماكیاژەدا، هەر یەكە لە رەنگەكانی (سپی و قاوەیی و سەوز) بەكار دێن، دوای ئەوەی پۆدرە لە برژانگ دەدرێ و پاشان رەنگی قاوەیی و دواتریش رەنگی سەوز و لە كۆتاییشدا رەنگە سپییەكەی لەسەر دەدرێت. شێوازی دووەم ماكیاژی چوار رەنگەی چاو: لێرەدا جیاوازی رەنگەكان لە یەك رەنگدایە، كە ئەویش رەنگی وەنەوشەییە، لەگەڵ هەر یەك لە رەنگەكانی سپی و پەمەیی و رەش بۆ ماكیاژی چاو بەكاردەهێنرێت، دوای ئەوەی رەنگی سپی لە ژێر برۆ دەدرێ، پاشان رەنگی وەنەوەشەیی لەژێر سپییەكەوە دەبێت، دواتر بە لاینەر ناوەڕاستی برژانگەكان رەنگ دەكرێ، پاشان ماسكارە بۆ برژانگ دەكرێت. شێوازی سێیەم ماكیاژی چاو لە رەنگی سپی و وەنەوشەیی تۆخ و كاڵ: جۆرە ماكیاژێكی دیكەی چاوە، كە تەنیا لە رەنگی سپی و وەنەوشەیی دەكرێ، دوای لێدانی پۆدرە پاشان رەنگی وەنەوشەیی لەسەر برژانگی سەرەوە دەدرێت، لەگەڵ بەشی دەرەوەی برژانگی خوارەوە كە جێگیرە، پاشان رەنگی سپی لە ناوەڕاستی برژانگت دەدرێت.
Top