رێگاكانی پۆشینی چاكێت لە كەشی سەرمادا

رێگاكانی پۆشینی چاكێت لە كەشی سەرمادا
چاكێت لە وەرزی زستاندا باوە و بە یەكێك لە گرنگترین پۆشاكەكان دادەنرێت، لەگەڵ چاكێت چەندین كەرەستەی دیكەش دەپۆشرێن، كە پێكەوە مۆدێكی شیك و سەرنجڕاكێش نیشان دەدەن، چاكێتەكان كورت و درێژیان هەیە، ئەوانەی كە درێژن دیمەنێكی سەرنجڕاكێشیان هەیە، چاكێت لەگەڵ قەمیس و بلووز شیك رێك دەخرێن، هەروەها لەگەڵ بەدیی كورت و جمبسوتیش دەپۆشرێن، جوانترە كە چاكێت سادە و ساكار بێت، تا لە دوور و نزیكەوە دەربكەوێت. ئەو كەسانەی كە حەز بە چاكێتی نەخشدار و جۆراوجۆر دەكەن، دەتوانن چاكێتە سادەكان بەلاوەبنێن و نەخشدارەكان هەڵبژێرن. رەنگەكانی وەك (رەش، قاوەیی، شین، سوور و زەرد) جوانترین رەنگن تا لە وەرزی زستاندا بپۆشرێن، تۆش دەتوانیت چاكێت بە تەنیا لەبەر بكەیت، كە ئەوەش مۆدێكی ناسكە بۆ ناماڵ و پشوودان گونجاوە، چاكێت مۆدێكی فەرمییە بۆ جلی دەرەوە و ماڵەوە و دەوامی زانكۆ گونجاوە، هەروەها بۆ دەرچوون و گەشت كردنیش یەكێكە لە نایابترین جلەكان تا لە سەرما بە دوور بیت و مۆدێكی شیكیش دەستەبەر بكەیت.
Top