ئەو شوێنە بە دەمی دۆزەخ دەناسرێت، دەكەوێتە كەنداوی وڵاتی ئایسلەند، كە بە دوورگەی ئیسلەندا ناسراوە، شوێنەكە دەكەوێتە گوندی (هاڤینار فیۆردۆر) و (25) كیلۆمەتر لە شاری (ریكیاڤیك)ی پایتەختەوە دوورە، كاتێك بەرەو ئەو شوێنە دەچیت، وا هەست دەكەی بەرەو ناخی زەوی رێگەت گرتووە، چونكە سەرەتای دەراوزەكە بەرەو جەرگەی زەوی دەچێ و نزیكەی سێ هەزار پێ دەبێت، تا زیاتریش بچیتە نێو قووڵایی شوێنەكە رەنگی دەوروبەرەت وەك رەنگی پاشماوەی خەڵووز و ئاگر دەردەكەوێت، ئەو شوێنە بە دەمی (لیارندی) یان دەمی دۆزەخ ناسراوە و تەنیا رێگەیەكە كە بەرەو جەرگەی زەوی دەچێت و یەكێكە لە شوێنەوارەكانی پاشماوەی گڕكانەكانی وڵاتی ئیسلەند، كە ئەو وڵاتە بە سەرچاوەی گڕكانەكانی زەوی دادەنرێت.