كۆنترین نەخشەی جوگرافیی لە كوردستان

كۆنترین نەخشەی جوگرافیی لە كوردستان
زۆرن ئەو شوێنەوارانەی كە دەدۆزرێنەوە و تایبەتن بە مێژووی كورد، یەكێك لەو شانازییە گەورانە یەكەم نەخشەیە لە جیهاندا بە كۆنترین نەخشە دادەنرێت، مێژووی بۆ ساڵانی ٢٣٠٠ساڵ پ.ز، واتە ٤٣٠٠ ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە، نەخشەكە بریتییە لە تاتە قوڕێك كە وێنەی چەند شارێكی لەناو بازنەدا تێدا دیاری كراوە و لە رۆژهەڵات و رۆژئاواوە چەند كەوانەیەك دەبینرێن، كە ئاماژەن بۆ ناوچەی شاخاوی، لە هەر چوار لاوە بەخەتی بزماری رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باشوور و باكووری تێدا نووسراوە. نەخشەكە لە شاری (گاسور نوزی) لە باشووری كەركوك دۆزراوەتەوە، (یۆرغان تەپەی)ی شوێنەوارناس پێیوایە كە مێژووەكەی بۆ ٢٣٠٠ ساڵ پ.ز دەگەڕێتەوە. شاری نوزی یەكێك بووە لە شارە گرنگەكانی باپیرانی كورد لە سەردەمی گۆتییەكاندا، دواتر پایتەختی دەوڵەتی خوری بووە و پاشان دەوڵەتی میتانی، هەموو ئەم دەوڵەت و نەتەوانە بە مێژووی كورد و باپیرانی كورد دادەنرێن. تەنانەت لەسەر نەخشەكە رێگای نێوان شارەكان و چەند رووبارێكیش دیاری كراوە، كە پێشبینی دەكرێت یەكێك لە رووبارەكان زێی گەورە و یەكێكیتریان ئاوی (خاسە) بێت، كە ئێستا بە كەركووكدا تێدەپەڕێت، هەروەها لە نەخشەكەدا هاتووە كە یەكێك لە رووبارەكان ناوی (راخیئۆم)ـە، بەشێكی تابلۆكە لە باشورەوە داخوڕاوە و ئاسەوارەكەی سڕاوەتەوە.
Top