تورشی خەیار

تورشی خەیار
یەكێكە لە خواردنە بە جۆشەكان، كە خیار دەكرێتە تورشی، بە موخەللەلات ناسراوە، ناوچەیەك لە وڵاتی ئەڵمانیا بە سەرچاوەی دەركەوتنی تورشی خەیار دادەنرێت، ئەو ناوچەیە ناوی (سبریوالد)ە لە ئەڵمانیا، ناوی لەو تورشی خەیارە ناوە (گیركین)، كە مێژووی سەرهەڵدانی بۆ (150) ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەهۆی ئەوەی لەو ناوچەیە رێژەیەكی زۆری خەیار بەرهەمدەهێنرێت، هەر بۆیە خەڵكی ئەو ناوچەیە جگە لەوەی داهێنەری ئەو جۆرە تورشییەن و هەروەها تورشیەكەیان هەناردەی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا دەكەن، ئەوەی سەیرە لەو ناوچەیە خەیار بە چەندین شێواز ئامادە دەكرێت، یەكێك لەوانە: سووركردنەوەی خەیار وەك باینجان و تەماتە و پەتاتە.
Top