شیك كردنی جلی وەرزشی بۆ كاتی ئاسایی و دەرچوون

شیك كردنی جلی وەرزشی بۆ كاتی ئاسایی و دەرچوون
جلی وەرزشی چی لە جوانی جلی كاچواڵدا كەمتر نییە، بەهۆی ئەوەی تەسك و جەستە دەگرێت بەم چەشنە مۆدێكی نایاب بە جەستە دەدات، هەروەها لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆری خانمان حەز بە جلی وەرزشی دەكەن، بەهۆی ئەوەی جلەكانی وەرزشی جەستە دەگرێت و لە دەوڵەمەندیشە بە رەنگەكان، گۆڤاری (ستایل كاستەر) بۆ ئەو چەشنە گرفتە دەڵێ: دەتوانی سوود لە جل وبەرگەكانی وەرزش وەربگریت ئەویش بە شیككردنی لەگەڵ جلەكانی دیكەت، بۆ نموونە: ئەگەر پانتۆڵێكی وەرزشی لەبەر بكەیت و جلی دیكە شیك بكەیت، كە بەشی سەرەوەی پانتۆڵەكە ون بكەیت، بەمەش كەس هەست ناكات كە پانتۆڵەكەت وەرزشییە، یان دەتوانی لەگەڵ جلی فەرمی وەك تەنوورە یان جینز، پێڵاوی قوماش و كاڵا لەپێی بكەیت، هەروەها دەتوانی ئێكسسوارەكانی وەرزشی لەگەڵ جل و بەرگی زانكۆ و دەرچووندا لەبەر بكەیت، لەوكاتەی تیشێرتێكی وەرزشیت لەبەرە، دەتوانی چاكێتێك لەسەر تیشێرتەكە بپۆشی و بەمەش هەم جلی وەرزشی و جلی ئاساییت لەبەر دەبێت.
Top