تێكچوونی ژیان و جوانی بەتایبەت لە ئافرەتاندا، بە دڵخۆشی و كامەرانییەوە بەندە، بەهۆی ئەوەی رۆژانە راستەوخۆ لەگەڵ تاكەكانی كۆمەڵگە مامەڵە دەكەین، كێشە و گرفت سەرهەڵدەدات و دەبێتە سەرچاوەی تێكچوونی ژیان، بەمەش دەبێتە هۆی دڵتەنگی و بێزاری، كە ئەوەش هۆكارێكە بۆ شێواندنی جوانیی روخسار و جەستەی خانمان، هەریەكە لە توێژەران (جۆن جۆتمان و رۆبێرت لیفنسۆن) پێیان وایە چەندین هۆكار هەن كە جوانی و ژیانی خانمان تێك دەدەن، لەوانە: رەخنەگرتن، كاتێك دەكەویتە بەر رەخنەی دەوروبەر، بەتایبەت لە كاتی كێشە و گرفتەكان، تا دەتوانی خۆت لە كێشە بە دوور بگرە، نەبوونی متمانە و رێز لەگەڵ كەسانی دەوروبەر هۆكارێكی دیكەیە، كاتێك كەسانێك متمانەیان پێت نامێنێت و كاری باشیش بكەی هەر بە خراپەی دەزانن، هەروەها نەبوونی رێز لە ماندووبوون، هەستی خۆبەگەورەزانین، كاتێك كەسانی دەوروبەرت خۆیان لە ئاستی تۆ بە گەورەتر دەزانن و تۆش پێت وایە كە لە ئاستی تۆدا نین، ئەو كاتە تووشی كێشە و گرفت دەبیتەوە، هەروەها درێژەپێدان بە كێشە و گرفتەكان، هەموو ئەمانە هۆكارن كە ژیان و جوانی تێك دەدەن، بۆیە پێویستە لێیان دوور بكەویتەوە.