بۆئەوەی خشڵێكی سەرنجڕاكێشت لە دەست و مەچەكدا هەبێت، هەوڵبدە خشڵی قاش و سەرگەورە هەڵبژێریت، چونكە مۆدێكی ناسك و سەرنجڕاكێشی هەیە، بەهۆی ئەوەی یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین ئێكسسوارەكان ئەڵقە و ئەنگوستیلەیە، ئەو ئێكسسوارە جوانیی دەستەكان رازاوەتر دەكات، تەنانەت هەندێ جار ئەوەندە سەیری ئێكسسوارەكان دەكرێت، سەیری جوانیی دەستەكان ناكرێت. ئاماندە تۆماس، دیزاینەری كریستاڵ و ئێكسسوارەكانە دەڵێ: «گرنگە كچان بایەخ بە ئەنگوستیلە ناسك و باریكەكان بدەن، ئەگەر هیچ نەبێت دوو رۆژ جارێك ئەنگوستیلەكانیان بگۆڕن»، هەروەها دەڵێ: «پێویستە ژنان ئەڵقەیەكی نایاب هەڵبژێرن، چونكە ئەوان وەك كچان ناتوانن زوو زوو بیگۆڕن، ئێستا مۆدی ئەڵقە و ئەنگوستیلەی سەر گەورەیە، واتە ئەو بەشەی دەكەوێتە سەرەوە، لە قاشی گەورە و كریستاڵ و بەرد بێت» لە بارەی رەنگیشەوە ئەماندە دەڵێ: «واچاكە زۆربەی رەنگەكانت هەبێت، تا بتوانیت بە ئاسانی لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانی دیكە و ماكیاژ شیكیان بكەیت.