گرانترین پێڵاو

گرانترین پێڵاو
ماوە ماوە گرانترین پێڵاو نرخەكەی ئاشكرا دەكرێت، ئێستاش وەك سەركێشی و پێشبڕكێیەكی لێهاتووە، كە زۆرترین نرخی پێ دەدرێت، دواجار لە شاری دوبەی ئیمارات، گرانترین پێڵاوی جیهان نمایش كرا، ئەو پێڵاوە پێی دەگوترێت پێڵاوی ئەستێرە و مانگ- The Moon Star Shoes لە دیزاینی دیزاینەری ئیتاڵی (ئەنتۆنیۆ فێتری)یە، پێڵاوەكە لە زێڕی عەیار (24) دروست كراوە، لە (24) قیرات پێكهاتووە، نرخەكە دەگاتە 19.9 ملیۆن دۆلار، پێڵاوەكە بە دەست دروست كراوە، ئەوەی بەلای خەڵكەوە سەیرە، ئەوەیە كە بۆچی زیاتر پێڵاوی ئافرەتان دەخرێتە ئەو جۆرە سەركێشییە؟ لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دیزاینەرە ئیتاڵییەكە دەڵێ: «پیاوان هەرگیز پێڵاوێكی لەم جۆرە لە پێی ناكەن، بەڵام ئافرەتان شانازیشی پێوە دەكەن.»
Top