شێوازەكانی جلوبەرگ رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو تازەگەری و نوێكاری دەچن، هەندێكیان جێی سەرنج و سەرسوڕمانن، وەك جلوبەرگی میللی و كولتووریی چینی، كە ئێستا بۆتە یەكێك لە جلوبەرگە باوەكانی بواری مۆدە، تەنانەت لە زۆربەی نمایشەكاندا دادەنرێت، ئەو جلە پێی دەگوترێت (هانڤۆ) كە لە سەردەمی شانشین (شینگ)ی دەسەڵاتدار دەركەوتووە، سەرنجڕاكێشیی ئەو جلە لەوەدایە كە لە سێ پارچە قوماش پێك هاتووە، یەكێكیان بەشی سەرەوەی مرۆڤ دادەپۆشێت و ئەوەی دیكەش بەشی خوارەوە و پارچەكەی دیكەش بۆ سەر دەست و مەچەك بەكاردێت، نرخی ئەو جۆرە جلانە دەگاتە 200) دۆلار، كە تەنیا چەند پارچە قوماشێكە و بەپێی پێوانەی كەسەكە دەیدوورن، لە ئێستاشدا وەك جلێكی باو لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا دەپۆشرێت.