جانتای پشتێن رازاوەت دەكەن

جانتای پشتێن رازاوەت دەكەن
جانتای پشتێن ئەگەرچی بچووكە و هێندە كەرەستە ناگرێت، بەڵام بەسوودە بۆ دانانی ئەو كەرەستانەی كە زۆر بەكاردێن، وەك: سووراو، مۆبایل، كلینكس، چونكە هەندێ لە جار كاتێك جانتایەكی گەورەدا پێویستە ماوەیەك لە دوای كەرەستەیەكی بچووك بگەڕێت تا بیدۆزیتەوە، بەڵام ئەگەر جانتای پشتێنت لەبەر بێت، ئەو كاتە ئەو كێشەیەت نابێت، جگە لەوەی كەرەستە و ئێكسسوارێكی جوانكارییە، كە سەرنجڕاكێش و نایابە، جۆرەكانی ئەو جانتایە وەك: كلاسیك و كاجوالن، كلاسیكەكە لە شێوەی كۆنە و ئاسایی و لاكێشەیە، بەڵام كاجوالەكە شێوەی دیكە و نەخشی جۆراوجۆری وەرگرتووە، هەریەكە لە ماركەكانی گوتچی و دۆڵس ئەند گابانا، گرنگییان بەو جۆرە جانتایە داوە، بەتایبەت گوتچی پێی وایە كە جوانترە جانتای پشتێن لە رەنگی سوور بێت و لە دیزانێكی سادە نەخشێندرابێت، دۆڵس ئەند گابانا پێیان وایە: بۆ وەرزی زستان پێویستە جانتای پشتێن رەش بێت، تا لەگەڵ هەموو جۆرە جلێكدا رێكبخرێت.
Top