لەوە خۆشتر نییە گەشت بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان و كیشوەر و دەریا و زەریاكان بكەیت، بە تایبەت كاتێك لە نێو زەریاكاندا ئەو زەوییە پان و بەرینەت دەكەوێتە بەرچاو، ئەو پیاوە ناوی (راندال ریفز)ە، تاكە كەسە كە توانیویەتی بە تەنیا گەشتێكی ئاو بە نێو دوو كیشوەری ئەمریكادا بكات، راندال، تا ئێستا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە كە (5) زەریای لە ماوەی (200) رۆژدا بڕیوە، دواجار لە گەشتێكدا بە ناوی (فیگەر-8) توانی هەردوو كیشوەری ئەمریكا و جەمسەری باشوور لە وەرزێكدا ببڕێت، وەك خۆی دەڵێ: «تووشی چەندین نەهامەتی و گرفت بوومەتەوە، بەڵام خۆشی و جۆشی سەركێشییەكەم وام لێ دەكات، كە بەردەوام بم لە گەشتەكانی نێو دەریا و زەریا گەورەكانی جیهان»، ئەو پیاوە لە ساڵی (2010) دەستی بەو سەركێشییە كردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.