وەك لە راپرسییەكانی جیهاندا دەردەكەوێ، كە ماوە ماوە جوانترین ئافرەتی جیهان دیاری دەكرێت، ئەوەش لەسەر را وەرگرتنی پسپۆڕان و دەستەی شاجوانی و رای خەڵك، دواجار دكتۆری پسپۆڕی جوانكاریی (جولیان دی سێلڤا) كە لە بواری جوانكاریدا كار دەكات، پێیوایە: ئێستا نازناوی جوانترین ئافرەتی جیهان شایستەی كچە نمایشكاری جلوبەرگی فەڵەستینی (بێلا حەدید)ە، بەپێی را و بۆچوونی پڕۆفیسۆرێكی كەنەدی بە ناوی (كیندرا شمیند) ئەویش پێ وایە كە جوانیی ئافرەت بەم جۆرە پێوانە دەكرێت، وەك یەكسانیی درێژیی لووت و پانی چاوەكان و هەروەها نێوان چاوەكان و گەورەیی و بچووكیی گوێچكە، بەپێی كێندرا، هەریەكە لە بیۆنسێ و ئامبر هێرد و ئاریانا گراندی و بێلا حەدید جوانترین ئافرەتی جیهانن.