بیركردنەوە و فەلسەفە نۆستالۆجیا

بیركردنەوە و فەلسەفە نۆستالۆجیا
تێگەیشتن لە چەمكی نۆستالۆجیا و گوزەرێك بۆ رابردوو، چەمكی نۆستالۆجیا بە واتای گەڕانەوەیە بۆ رابردوو، جا رابردوویەكی زێڕین بێت، یان رابردوویەك كە تووشی كێشە و گرفتی كردبین. هەر بۆیە بیركردنەوە لە رابردوو لەلای زۆربەی فەیلەسووفەكانی كۆمەڵناسی وا دەكات كە گرفتەكان وەك خۆی بمێنێتەوە، كاتێك هەمیشە رابردوو لە هزری خەڵك بێ ئەوا ئێستەیەكی بێسەروبەر و پڕ لە كێشە دروست دەبێ، كاتێك ئێستەیش بەرنامە بۆ دانراو نەبێ، ئەوا داهاتوو وێڵ و پڕ لە شكست دەبێت، كەواتە گەورەترین گۆڕانكاری لە ژیانی كۆمەڵگەكاندا بریتییە لە دوورخستنەوەی مرۆڤ لە نۆستالۆجیا، كە هەمیشە بیر لە رابردوو نەكاتەوە و رابردوو لە ئێستە و داهاتووی جوانتر نەبینێت. پارچە میوزیكی نۆستالۆجیا یەكێــكە لە جوانترین كارەكــــــانی ئوستازی مـــــــیوزیكی سەدەی بیستەم « یانی» كە لەدایكـــبووی ١٤ی تشــــــرینی دووەمی 1954 ـە و پیانۆژەن و ئــــــاهـــــــەنگســــــاز و ئاوازدانەری یۆنانی-ئەمــــــریكییە. یانی زۆربـــــەی ژیـــــانی لــــە ئەمــــریــكا بەسەربردووە.
Top