میوانی ناوەختی نمایشكاران

میوانی ناوەختی نمایشكاران
ئامادەبووان لە نمایشەكانی جلوبەرگدا، هەمیشە لە شوێنیكی نزمتر لە ئاستی نمایشكاران دادەنیشن، بۆئەوەی بە جوانی هەموو پارچە و ئێكسسوار و جلەكانی نمایشكاران ببینن، تەنانەت نابێ كۆمێنت و قسەش بە دەنگی بەرز بكەن، بەڵام لە دوانمایشی شانێلدا، ئافرەتێك لە ئامادەبووان خۆی دەخاتە سەر ستێجی نمایشكاران و لاسایی رۆیشتن و جووڵەكانی نمایشكاران دەكاتەوە، ئەو ئافرەتە ئەكتەری كۆمیدیای فەڕەنسی (ماری سینڤلیتر)ە كە ناوی خۆی (ماری بینولێل)ە، دوای ئەوەی بەشداریی لە نمایشی (ئای) لە كۆشكی گەورەی پاریس كرد، لە ناكاوێكدا چووە سەر ستێجی نمایشكاران و لاسایی كردنەوە، بەڵام لەلایەن كچە نمایشكاری فەڵەستینی (جیجی حەدید) پاڵێكی پێوە نرا و لەسەر ستێج خستیە خوارەوە، وەك ئەوەی بڵێت: ئێرە شوێنی نمایشكارانە، نەوەك ئەكتەران.
Top