دروستكردنی شیش لە كوردستان

دروستكردنی شیش لە كوردستان
سەرەتا سكراب دەهێندرێت، دوای تواندنەوە، دەكرێت بە شیش و لە بواری بیناسازیدا بەكاردەهێندرێت، ئەو پڕۆسەیە لە ناو كارگەیەكی تواندنەوەی ئاسندا بەڕێوە دەچێت، كە چەندین قۆناغ لە خۆ دەگرێت، بەرهەمی شیش بە چەندین قەبارە (10-12-16-20-25) ملم كە واتای ئەستووری شیشەیە دروست دەكرێت، سەرەتای پڕۆسەكە بەهێنانی سكراب دەست پێ دەكات، سكرابەكانیش زیاتر لەناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق دەهێندرێن و دەخرێتە ناو فڕنێك بە ناوی ئەلیكریت ئارك فڕنس -Electrical Arc Furnace كە یەكێكە لە باشترین فڕنەكان و هەموو سیكرابێك دەتوێنێتەوە، توانەوەی ئاسن لە پلەی نێوان 1650 تا 1700 پلەی سیلیزیدا دەبێت، دواتر سەرەی فڕنی Ladle Furnace دێت كە كاری تێكەڵكردنی چەندین مادەیە و تێكەڵ بە ئاسنە تواوەكەی دەكات، ماددەكانیش بریتین لە: گەچ، فریرۆ سیلیكۆن و فیرۆمەنگەنیز سیلیكۆن و ئەلمەنیۆم....هتد، بۆ ئەوەی كواڵێتیی ئاسنە تواوەكە بگاتە ئاستی ستاندارد، دواتر دەنێردرێتە بەشی CCM لەوێوە ئاسنی تواوە دەبێتە قاڵب، ئەو قاڵبانە (130 ملیمەتر بە (130) ملیمەتر پانی و (12) مەتر درێژە دروست دەكرێن، جارێكی دیكە دەنێردرێنەوە بۆ فڕنی Re_Heating Furnace، واتە دووبارە گەرمكردن، پاشان دەنێردرێتە بەشی Rolling mill، كە پێكهاتووە لە چەند دەزگایەكی رۆڵەیی كە قاڵبەكە بەناویاندا دەڕوات و تیرەكەی بچووك دەكرێتەوە، دواتر درێژ دەكرێتەوە و بەپێی ستانداردی كارگە تیرەی باریك دەكرێتەوە، لە كۆتاییدا بە مەقەست و بە پێوانەی (12) مەتر، دەبڕدرێت، پاشان هەر دوو تۆن دەبێتە رەبتەیەك (bundle) و لە یەكتر گرێ دەدرێ، واتە نزیكەی (2) تۆن. توانای بەرهەمهێنانی كارگەی هیند ستیل F&F sSteel لە كوردستان دەگاتە (600) هەزار تۆن لە ساڵێكدا، سیكراب لە %16ی دەبێتە خاشاك و ئەوەی دیكە دەبێتە ئاسنی پاك و ستاندارد، كوالێتی شیشی (F&F Steel ) ستیل كە كوالێتی ناسراوە و شیشێكی ستانداردە، خۆی لە كوالێتی شیشی ئۆكڕانی و توركی دەدات.
Top