بە نزیكبوونەوەمان لە وەرزی پاییز، كە بە وەرزی گەڵاڕێزان و جلی زەرد و رەنگی گەڵای دار بەناوبانگە، تۆی خانمیش دەبێت لەو كەشەدا جیاواز بیت، تا وەك گوڵێكی گەش لەو وەرزە ئاڵتوونییەدا دەركەویت، گۆڕانكاری لە زۆربەی جلوبەرگ و كەرەستەكانتدا بكە، چونكە وەرزێكی تازەیە و پێویست ناكات كەرەستەكانی پێشوو بەكاربهێنیت، پێڵاوەكانیش یەكێكن لەو گۆڕانكارییانەی لە نێوان وەرزی هاوین و پاییزدا بە پێویست دەزانرێت، لە وەرزی هاویندا زیاتر پێڵاوی پاژنە بەرز و كراوە لە پێی دەكراێت، بەڵام پسپۆڕان پێیان وایە لە وەرزی پاییزدا گرنگی بە پێڵاوی فلات بدرێت، چونكە دیمەنی ناسكە و لەگەڵ جوانیی ئەو وەرزەدا دەگونجێت، شێوازی پێڵاوی فلات هیچی كەمتر نییە لە پیڵاوی ئاسایی، چونكە ئەوانیش كۆمەڵێك مۆد و شێوازیان هەیە، لەوانە: مۆدی پێڵاوەكانی ماری جین كە گوزارشت لە كلاسیك دەكات. پێڵاوی فلاتی بالیرنیا كە ناسك و سادەیە و لە رەنگی زەق و دیارە. فلاتەكانی ژێر بەرز، كە تەواوی ژێرەوەی پێڵاوەكان بەرزە و نەرمە، رەنگەكانیش دەكرێت رەنگی كراوە بن، وەك: پەمەیی، شین، سەوز، رەش، زەرد.