رەنگی قاوەیی بەهۆی ئەوەی رەنگێكی ماتە، یەكێكە لەو رەنگانەی كە تەنیا بۆ دیكۆری ماڵ و جلوبەرگ گونجاوە، بۆ هەموو لایەنێكی ژیان پەسەند نییە، كاتێك جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانت لەو رەنگە دەبن، دیمەنێكی ناسك و سەرنجڕاكێش لە خۆ دەگرن، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ رەنگی پێستی مرۆڤ خۆی شیك دەكات، بەم چەشنە یەكێكە لە رەنگە باوەكانی جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانی ئافرەتان، دەتواندێت ئەگەر هەمووانیش نەبێت، ئەوا زۆربەی جلوبەرگەكان لەو رەنگە بپۆشرێت، وەك خانمێكی جوانپۆش هەوڵبدە دوو، یان سێ جۆر لە جلوبەرگەكانت لە رەنگی قاوەیی بن، نمرەكانی رەنگی قاوەیی سێ جۆرن، یەكەمیان قاوەیی تۆخ، كە گونجاوە بۆ جانتا و پشتێن و پێڵاو، نمرەی دووەم قاوەیی كاڵ كە بۆ بازن و دەسبەند و چاویلكە گونجاوە، نمرەی سێیەم بریتییە لە قاوەیی شێوە شیكۆڵاتە، كە بۆ گوارە و رەنگی نینۆك شیاون، هەوڵبدە لەم وەرزەدا بەشێكی زۆری جلوبەرگەكانت لە رەنگی قاوەیی بن.