باڵندە تووڕەكان (Angry Birds) ئەو یارییە بە جۆشیەی ساڵانێكە دەركەتووە، كە كۆمەڵە بەرازێك هێلانەی باڵندەكانیان تێكداوە و هێلكەكانیان بردوون، ئەوانیش بۆ تۆڵەسەندنەوە خۆیان دەخەنە ناو دارلاستیك و وەك خۆكوژێك خۆیان بە ماڵ و حاڵی بەرازەكاندا دەدەن، ئەو یارییە لە ساڵی (2009) ئامادەكراوە و نزیكەی (2) ملیار بەرگی لێ فرۆشراوە. سەیارەی بە شێوەی ئەو باڵندەی لەو یارییەدا هەیە، دواجار باڵندە تووڕەكە بە راستەقینە دەركەوت و وێنەی گیراوە، ئەو باڵندەیە ناوی (كاردیناڵ)ـە و زیاتر لە باكووری وڵاتی ئەمریكا دەژی، بەم دواییە وێنەگرێكی گیاندارن بە ناوی (براین كۆشنەر)ی تەمەن (55) ساڵ، ئەو جۆرە باڵندەیەی بینیوە و وێنەشی گرتووە، وەك خۆی دەڵێ: سەرەتا كە باڵندەكەم بینی، هەستم كرد پێشتر بەرچاوم كەوتووە، دواتر بیرم كەوتووە كە لە یاری باڵندە تووڕەكان بینیومە، هەر بۆیە وێنەی ئەو باڵندە تووڕەیەم گرت.