لەکاتی ماکیاژکردندا ئەم بنەما سەرەکیانە لەیادمەکە

لەکاتی ماکیاژکردندا ئەم بنەما سەرەکیانە لەیادمەکە
ماکیاژکردن یەکێکە لەکارە سەرەکیەکانی خانمان و ئارەزووی دەکەن، بەڵام پێش ئەوەی ماکیاژ بکەیت پێویستە شارەزابیت لە چۆنێتی ماکیاژکردن و بەکارهێنانی ماددەکان.

بۆ یارمەتیدانی خانمان ماڵپەڕی "hayatouki" چەند بنەمایەکی سەرەکی باسدەکات، کە پێویستە خانمان ئاگاداری بن، بۆ ئەوەی ماکیاژەکەیان بەشێوازێکی خراپ و ناڕێک دەرنەچێت.

پێش هەموو شتێک هەرگیز ماکیاژ لەسەر پێست بەکارمەهێنە، تا بەتەواوی دەموچاوت نەشۆیت، پێویستە ڕۆژانە دووجار بەیانی و ئێوارە ڕوخسارت بشۆیت.

لەبیرتبێت ئەو کرێمی ئەساسەی بەکاریدەهێنیت تایبەت بە ڕەنگی پێستی خۆت بێت، چونکە ئەگەر بێت و لە ڕەنگی پێستی خۆت نەبێت سپیت دەکاتەوە و ڕەنگی دەموچاوت تێکدەدات.

گرنگە ڕۆژانە یان پێش بەکارهێنانی ماکیاژ ماسکی تایبەت بە لێوەکانت بکەیت، بۆ ئەوەی خۆراک و ماددەی بەسوود وەربگرێت، وەک بەکارهێنانی شەکر و زەنجەفیل یان هەنگوین بە فڵچەی ددان بۆ ماوەی 20 خولەک.

لەدوای بەکارهێنانی کرێمەکەی ڕوخسارت، هەوڵبدە ماکیاژی چاوەکانت بکەیت، لەکۆتایدا لێوەکانت.

بەکارهێنانی ماکیاژ بەشێوەیەکی کەم و بڕی پێویست، چونکە بەکارهێنانی بڕێکی زۆر ڕوخسارت تێکدەدات و سروشتی دەرناکەویت.

کاتێک ماسکارا بەکاردەهێنیت، زیاتر لە چینێک بدە لە برژانگەکانت بەڵام لەدوای پێنج خولەک چینی دووەم بەکاربهێنە.

گونجاندنی ماکیاژەکەت لە ڕووی ڕەنگ و شێوەکەی زۆر گرنگە، بە نمونە سوراوی سور لەگەڵ ماکیاژی چاوی ماسیدا گونجاوە.

ئاگاداربە لەبەکارهێنانی ڕەنگەکانی پشتی چاوت، چونکە بەپێی ڕەنگی پێست دەگۆڕێت، هەمیشە ڕەنگی پەمەی و قاوەی و بێجی لەگەڵ هەموو ڕەنگی پێستەکان دەگونجێت، بەڵام شین و سەوز ئەوانی دیکە بەپێی ڕەنگی پێستەکە دەگۆڕێت.

پێویستە فڵچە و ئیسفەنجی تایبەت بەخۆت بەکاربهێنیت، زوو زوو پاکیان بکەیتەوە، لە 3 مانگ زیاتر یەک جۆر ماسکارا بەکارمەهێنە و هەڵیگریت، قەڵەمی چاو 6 مانگ جارێک بیگۆڕە وکرێمی ئەساس 12 مانگ جارێک، بەلام پشتی چاو 24 مانگ جارێک.


خه ندان
Top